6
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٠ ڕۆژ به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “جه‌لیل محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه، هێشتا شوێنی ڕاگرتن و چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیدا گرت. سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ئه‌و به‌ندكراوه، هێشتا زانیاریێك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی له به‌رده‌ستدا نییه.