114
					
					
                    
						                    
                
            
وێڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك حه‌فته به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “دلێر زاهدی” هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته.
ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، “دلێر زاهدی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ له شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و مۆبایله‌كه‌یدا گیراوه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و به‌دواداچوونی كه‌س و كاری تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه.