30
چاره‌نووسی “دلێر زاهدی پور” چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی مه‌ریوان وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٢ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“دلێر زاهدی پور” ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیدا گیرا. ناوبراو ٢٢ ڕۆژه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان له ژێر لێپرسینه‌وه دایه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری بێبه‌ری كراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.