3
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی زۆبه‌یر مه‌حموودی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، زۆبه‌یر مه‌حموودی به فه‌رمانی دادستانی پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و پێوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.