2
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ چاره‌نووسی شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی دیاكۆ میری پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، دیاكۆ میری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گوازرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و ته‌نیا یه‌ك په‌یوه‌ندی كورتی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا بووه.