37
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی “بایه‌زید بابەکری” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “دۆڵەتوو”ی سەر بە شاری سەردەشت، پاش ٣٥ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركران به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “بایه‌زید بابه‌كری” ڕۆژی ١٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه، به‌دواداچوونه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه و هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ده‌ست نه‌كه‌وتووه.