زیاتر لە ١٠ رۆژە دووئەندامی بنەماڵەی گیانبه‌ختكردوویێكی ئه‌ندامی پژاك له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراون.
رۆژی ١٠ی سەرماوەزی ئه‌مساڵ هێزە ئەمنیەکان لە شاری بۆکان هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی قولی زاده له شاری بۆكان و عەبدوڵڵا قولیزادە و کوڕەکەی بەناوی هێمن قولیزادەیان دەستبەسەر کرد. ئه‌و دوو هاووڵاتیه پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزران و له‌و ڕۆژه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به كه‌س و كاریان نه‌گرتووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاریان بۆ ئه‌و بنه‌ماڵه هێناوه و داوای هاوكارییان لێ ده‌كه‌ن. بنه‌ماڵه‌ی قولی زاده داوای یارمه‌تی له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: گیانی عه‌بدۆڵڵا و هێمن له خه‌ته‌ر دایه.