چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی شاباد و سنه به ناوه‌كانی “شه‌هاب دارابی” و “ئاكۆ محه‌ممه‌دنیا. پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“شه‌هاب دارابی” ڕۆژی ٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، پاش بڵاوكردنی بانگه‌واز بۆ به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و كاته‌وه بێ سه‌ر و شوێن كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه به ناوی “ئاكۆ محه‌ممه‌دنیا”، ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢، له بازگه‌ی پشكنینی فه‌یزئاوا به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئاكۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی بێ ئاكام بووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.