دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك مانگه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “فایه‌ق ڕه‌شیدیان” و “فه‌رزاد نووری“، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٣، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، له شاری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له كاتێكدا كه ماوه‌ی زۆرتر له یه‌ك مانگ به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و دوو كه‌سه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان هێشتا سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنیان و چاره‌نووسی ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه هیچ زانیاریێك له به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه ئه‌منیه‌كان به هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌كانیان كردووه كه هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و دوو كه‌سه نابێت له میدیاكانه‌وه بڵاو بێته‌وه.