15
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی خوره‌نجی سه‌ر به پیرانشار به ناوه‌كانی “سه‌لام سوڵتانی” و “ئه‌میر فه‌قێه” له زیندانی نه‌غه‌ده به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ١٧ی گوڵانی ساڵی ١٤٠٣، سه‌لام سوڵتانی و ئه‌میر فه‌قێه له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان له گوندی خوره‌نجی سه‌ر به پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزران. ئه‌و دوو شارومه‌نده له ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.