23
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی چۆمانی سه‌ر به شاری بانه به ناوه‌كانی “قادری عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و “محه‌ممه‌د عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و شاغڵ له مه‌رزی باشماخ پاش دیدار له‌گه‌ڵ خزم و كه‌س و كاری له شاری بانه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه. پاش ئه‌و ڕووداوه، دوو برای خه‌ڵكی گوندی چۆمانی سه‌ر به شاری بانه به ناوه‌كانی “قادر و محه‌ممه‌د عه‌زیزی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.