ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ جوانڕۆ و بۆكان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “ڕامین قادری” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خه‌ڵكی جوانڕۆ و “افسانه شاهی” وه‌رزشوانی خه‌ڵكی بۆكان پاش ڕفاندنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

“ڕامین قادری” ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی جوانڕۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له‌ مه‌یدانی نه‌فتی كرماشان گوازرایه‌وه‌. ئه‌و مێرمنداڵه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ پێشتر و له‌ ساڵی ١٤٠٠دا جارێك له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، “ئه‌فسانه شاهی” ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net