ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ شاره‌كانی كامێران و پیرانشار

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو به‌ ناوه‌كانیمحه‌ممه‌د سوهرابیوڕامین گورگانیخه‌ڵكی شاره‌كانیكامێران و پیرانشارسه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیاندا، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

محه‌ممه‌د سوهرابیته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٣٧ ڕۆژ به‌ سه‌ر ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ و هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دووخی ته‌ندرووستی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. هه‌روه‌هاڕامین گورگانیته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری كامێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ،به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌ كراوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیڕامین گورگانیزانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net