
ماوه‌ی چه‌ند رۆژه دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوه‌كانی ئاكۆ عه‌زیزی و ئه‌یووب ڕه‌شی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٦ و ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، ئاكۆ عه‌زیزی له شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌ت و ئه‌یووب ڕه‌شی خه‌ڵكی ئاوایی پاراستانی سه‌رده‌شت، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. ئه‌و دوو شارومه‌نده له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیاندا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌له تایبه‌ته‌كانیاندا گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له نێوان ڕۆژانی ٦ بۆ ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا، به‌لانیكه‌م ١١ شارومه‌ندی كورد له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.