ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌كانی بۆكان و نه‌غه‌ده‌

 

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و نه‌غه‌ده‌ ناڕوون و نادیاره‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی نه‌غده‌ به‌ ناوه‌ی “ئه‌مین زاله‌”، ماوه‌ی ١٩ ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ ناوی “محه‌ممه‌د فه‌ریق شه‌رێعه‌ت په‌ناه” ماوه‌ی سێ مانگه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ ئاكامێكی نه‌بووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ ڕوون نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net