به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و مه‌ریوان به ناوه‌كانی “ئێدریس فه‌تحی” و “جه‌سیم حاسڵی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سه‌قز هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئێدرس فه‌تحی له گوندی “كانێعمهت” به‌ڵام ناوبراو له ماڵه‌وه نه‌بوو و هێزه‌كانی حكوومه‌ت ئه‌و شارومه‌نده‌یان له شوێنی كاره‌كه‌ی له گوندی به‌ستام ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه ئێدریس بێ سه‌ر و شوێنه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو مانگ و ٢٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر پاڵه‌وانێكی وه‌رزشی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “جه‌سیم حاسڵی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراوه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه.