7
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاهیندژ به ناوه‌كانی دیاكۆ محه‌ممه‌دی و سۆران خزری پاش ده‌ستبه‌سه‌ركراون له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، دیاكۆ محه‌ممه‌دی و سۆران خزری له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ له شاهیندژ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو شارومه‌نده چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیمیان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.