ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ جوانڕۆ

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌ ناوه‌كانیئیبراهیم گوڵعه‌نبه‌روحه‌سه‌ن حه‌سه‌نزاده‌دوو ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی دادخوازی جوانڕۆ پاش ڕفاندنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ئیبراهیم گوڵعه‌نبه‌ر برای ئیسماعیل گوڵعه‌نبه‌ر له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری جوانڕۆوه‌ كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٥ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌زووری به‌ ناوی حه‌سه‌ن حه‌سه‌نزاده‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌ له‌ كرماشان گوازراونه‌ته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٢ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی ئه‌و دوو شارومه‌نده‌، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا به‌ ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه‌ و هۆكار

ی به‌ندكرانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net