32
چاره‌نووسی “زه‌كه‌ریا كه‌ریمی” برای “ئه‌یووب كه‌ریمی”، به‌ندكراوی بیرمه‌ندی له‌سێداره‌دراو، وێڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٨٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“زه‌كه‌ریا كه‌ریمی” له ڕۆژانی ڕابردوو و پاش ته‌واوبوونی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازراوه‌ته‌وه. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٦ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌رده‌شته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئه‌یووب كه‌ریمی” ڕۆژی ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، پاش ١٣ ساڵ زیندان له زیندانی ورمێ ئێعدام كرا.