16
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی ڕه‌حمان ڕه‌حیم پور(به‌ندكرانی سیاسی پێشوو)، هیوا ئه‌مینی و به‌همه‌ن فه‌یزی هه‌ر سێ خه‌ڵكی سه‌قز، له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ڕه‌حمان ڕه‌حیم پور، هیوا ئه‌مینی و به‌همه‌ن فه‌یزی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزراون. ماوه‌ی ٨ ڕۆژه ئه‌و سێ هاووڵاتیه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كانیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.