به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و ورمێ به ناوه‌كانی عه‌لی محه‌ممه‌دی، ئه‌میر عه‌بدۆڵڵاپوور و وه‌هاب عه‌لیزاده پاش ڕفاندنیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، عه‌لی محه‌ممه‌دی باوكی دادخوازی شه‌هریار محه‌ممه‌دی، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ شارومه‌ندێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ناوی ئه‌میر عه‌بدۆڵڵاپوور، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. ئه‌و دوو شارومه‌نده له ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به ناوی وه‌هاب عه‌لیزاده له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.