8
چاره‌نووسی شارومه‌ندێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی “ئه‌میر محه‌ممه‌دخانی” پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌میر محه‌ممه‌دخانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی دیوانده‌ره به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. له ماوه‌ی ١٧ ڕۆژی ڕابردوودا، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه ئاكامێكی نه‌بووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیران ناوبراو له‌به‌رده‌ست دا نییه.