ناڕوونی چاره‌نووسی شارومه‌ندێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ مهاباد

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوی یووسف قاڵ به‌دوای ڕفاندنی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، یووسف قاڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیسیامه‌ند و زانیار سه‌یدئه‌حمه‌دیده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌ و هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ مانگی دیسامبه‌ری ٢٠٢٤ دا، ٧٠ شارومه‌ندی كورد له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net