ناڕوونی چاره‌نووسی شارومه‌ندێكی كورد له‌ ئه‌رده‌بێڵ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

یوسف كاریده‌سفرۆشێكی خه‌ڵكی شاری ئه‌رده‌بێڵ، له‌ ڕێكه‌وتی دووشه‌ممه‌ ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و هێشتا له‌ جێگای ڕاگرتنی ئاگاداریێك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

ناوبراو له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مایتێكدانی بیروڕای گشتیبۆ ماوه‌ی ١٢ ڕۆژه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هێشتا به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منی وڵامده‌ره‌وه جێگای ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی نین و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ نیگه‌رانیدان. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ قازی دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ بۆ ئازادكردنی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیونی دیاری كردووه‌، به‌ڵام له‌ دوای دابینكردنی ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌، هێشتا چاره‌نووسی نادیاره‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net