6
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، بۆ ماوه‌ی زۆرتر له یه‌ك هه‌فته‌یه له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “بێهزاد قشڵاقی” تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتڵاعاتی مه‌شهه‌د كراوه. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ك هه‌فته به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “بێهزاد” و به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیاریێك سه‌باره‌ت به‌و به‌ندكراوه له به‌رده‌ستدا نییه.