3
ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی شاهۆ سووری، شارومه‌ندی خه‌ڵكی مه‌ریوان تێ ده‌په‌ڕێت و چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، شاهۆ سووری، ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه ڕاگوێزرا. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی شاهۆ سووری له‌به‌رده‌ست دا نییه.