37
چاره‌نووسی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت وێڕای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، به ناڕوونی له زیندانی لاكان ماوه‌ته‌وه.
“شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” ڕۆژی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری ڕه‌شت له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندان گوازرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و بۆ ماوه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی زیندانی سنه كرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان خستوویانه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌د كردۆته‌وه و به‌رپرسانی قه‌زایی پارێزگای گیلان هێشتا له‌گه‌ڵ دانانی وه‌سیقه و ئازادی كاتی ئه‌و به‌ندكراوه ڕه‌زامه‌ندیان نیشان نه‌داوه.