3
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، عه‌بدۆلوه‌هاب پیرووتی، شارومه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌كانی مهاباد عه‌بدۆلوه‌هاب پیرووتیان له شوێنی كاره‌كه‌ی له نێو بازاڕ دا ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی دا گرتووه. له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاونیشتمانییه چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانیان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له سه‌ر هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی ده‌ست نه‌كه‌وتووه.