6
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “عه‌بدۆڵڵا كه‌ریم گوڵان” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، عه‌بدۆڵڵا كه‌ریم گوڵان مامۆستای یه‌كێك له ده‌بیرستانه‌كانی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندرا. وێڕای تێپه‌ڕبوونی ده ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و چالاكه سنفییه، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام بووه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی و هۆكاری به‌ندكرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.