26
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ماوه‌ی ده ڕۆژه هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شنۆ به ناوی عوسمان حه‌بیبۆڵڵاهی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
عوسمان حه‌بیبۆڵڵاهی، ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی میراوه‌ی سه‌ر به شاری شنۆ، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفێندرا. له ماوه‌ی ده ڕۆژی ڕابردوودا به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده ئاكامێكی نه‌بووه و هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.