26
“كه‌ماڵ لوتفی” باوكی دادخوازی “ڕه‌زا لوتفی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری دێولان ماوه‌ی ٢٦ ڕۆژ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی قوروه ڕفێندراوه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
“كه‌ماڵ لوتفی” ساڵی ڕابردووش بۆ ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری دێولان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی كامیاران ڕاگوێزرابوو. ئه‌و باوكه دادخوازه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی له زیندانی ئه‌و شاره تووشی نه‌خۆشی پێستی ده‌گمه‌ن بووه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی لوتفی تا به ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.