73
دکتۆر “ئیسماعیل پوورئیبڕاهیم”، خەڵکی بۆكان و مامۆستای ئابووری لە زانکۆی ئازاد، دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
“ئیسماعیل پوورئیبڕاهیم”، ١٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری بۆكان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه. تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و مامۆستای زانكۆیه له‌به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.