مەحموود سادقی، برای هاوژینی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسیی کە له ڕێكه‌وتی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ ئێعدام کرا، سه‌ره‌ڕای تێپه‌رینی ٨ مانگ به‌سه‌ر ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
بە پێی زانیارییه‌كان، تەنیا سێ هەفتە تا کۆتایی هەشتەمین ساڵی دەستبەسەرکرانی مەحموود سادقی ماوە، به‌ڵام بە هۆی یەکنەگرتنی بەئەنقەستی دوو سزای بەندکرانی، تا ئێستا كاتی ئازادکردنی ناوبراو به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، چەندین جار داوای گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی کامیاران کردووە، بەڵام به‌رپرسانی زیندان به هاوكاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگرییان لێ كردووه. مه‌حموود سادقی مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٩٥ ده‌ستبه‌سه‌ر و ساڵی ١٣٩٨ به تۆمه‌تی “هاوكاری له كوشتن” و “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٣٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.