61
چاره‌نووسی “موحسن ڕه‌سووڵزاده” شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان پاش تێپه‌ڕینی زیاتر له دوو مانگ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“موحسن ڕه‌سووڵزاده” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ڕوون نهكراوهتەوە و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.