ناڕوونی چاره‌نووسی مینا سوڵتانی دایكی شه‌هریار محه‌ممه‌دی له‌ گرتووخانه‌ی ورمێ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ماوه‌ی ٩ ڕۆژه‌ دایه‌ مینا سوڵتانی، دایكی هه‌میشه زیندوو، شه‌هریار محه‌ممه‌دی، له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكان، له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ زیندانی كراوه‌ و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

دایه‌ مینا سوڵتانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له‌ شاری ورمێ ڕاگوێزرا. میلاد محه‌ممه‌دی برای شه‌هریار محه‌ممه‌دی له‌ په‌یامێك دا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دایكی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ خراوه‌ته‌ ژێر گوشار و به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌رووینی ده‌كرێت. میلاد محه‌ممه‌دی هه‌روه‌ها وتی كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیان له‌گه‌ڵ دایه‌ مینا دا نه‌بووه‌  و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net