6
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سارۆ یارئه‌حمه‌دی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كرماشان و پزیشكی ددان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٩ ڕۆژ به سه‌ر ماوه‌ی به‌ندكرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری كرماشان، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و هاووڵاتیه، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.