2

“سالار خه‌لیفه‌زاده” سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٢ ڕۆژ له سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌هاباد بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه سه‌رەڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.