9
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، هاووڵاتیێكی خه‌ڵكی مه‌هاباد به ناسناوی “قادر ڕه‌سول پوور“،به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌سه‌ر کراوه و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و به‌ندكراوه پاش هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان” به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ته‌نانه‌ت كاتێك هاوژینه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاته‌وه ڕاوه‌ستاوه، لێی دراوه و بێڕێزی پێ كراوه.