3
ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “فوئاد ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سنه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ساڵی ڕابردووش له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و پاش ١٧ ڕۆژ لێپرسینه‌وه، ئازاد كرابوو. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و به‌ندكراوه،هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه و تا كاتی دارڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی زانیاریێك له به‌رده‌ستدا نییه.