“هوشیار شه‌عبانی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بانه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٥٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه و له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵه، ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات، ڕێكه‌وتی ١٢ی ڕه‌زبه‌ر بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری بانه گواستراوه‌ته‌وه. شایانی باسه ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.