28
چاره‌نووسی “زانا حه‌سه‌ن زاده” هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ له شاری بۆكان كه ده ڕۆژ له‌وه‌به‌ر به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“زانا حه‌سه‌ن زاده” ڕۆژی ٢ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، پاش دانانی ستۆرییه‌ك سه‌باره‌ت به مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، له دووكانی باوكی له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه. “زانا حه‌سه‌ن زاده” له ڕێگه‌ی خوێندنی ئاهه‌نگی ڕه‌پ ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی شۆڕشی ژینا نیشان داوه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابوو.