ناڕوونی چاره‌نووسی هیوا فه‌یزی شارومه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ سه‌قز

ماوه‌ی چوار حه‌فته‌یه‌ كه‌ شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی مولاناوای سه‌قز به‌ ناویهیوا فه‌یزیله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی مه‌ولاناوای سه‌قز و به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی دانیشتوویه‌كی ئه‌و گونده‌یان به‌ ناویهیوا فه‌یزیده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه‌. له‌و ماوه‌یه‌دا بنه‌ماڵه‌ی فه‌یزی چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net