به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی “په‌خشان عه‌زیزی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی مهاباد و ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، پاش تێپه‌ڕبوونی ٨ مانگ له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
“په‌خشان عه‌زیزی” مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی “ئیمان ئه‌فشاری” كراوه. ئێستا ماوه‌ی ٢٣٣ ڕۆژه ئه‌و چالاكه خوێندكارییه له زیندانی ئێڤین به‌ندكراوه و هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌دراوه.