27
ماوه‌ی پێنج ڕۆژه چالاكێكی مافی ژنانی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی په‌روانه فه‌تاحی ته‌مه‌ن ٦٨ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٢٤ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له شاری كرماشان هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی په‌روانه فه‌تاحی و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیمیان كرده‌ووه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی په‌روانه و شوێنی ڕاگیرانی وه‌ر نه‌گرتووه.