ناڕوونی چاره‌نووسی پووریا ئه‌حمه‌دی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،پووریا ئه‌حمه‌دیبرازایشادمان ئه‌حمه‌دیله‌ گیانبه‌ختكردووانی، شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٠ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

ناوبراو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی دێولانه‌وه‌ به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. ئه‌م لاوه‌ ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له‌ مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ بنه‌ماڵه‌ و دۆستانی گیانبه‌ختكراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net