وێڕای تێپه‌ڕبوونی حه‌وت ڕۆژ به سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سۆران سوڵتانی، ڕه‌حیم قودره‌تی، هیوا ئه‌حمه‌دی، ئێدریس عه‌لیمحه‌ممه‌دی و محه‌ممه‌د زه‌بیحی، چاره‌نووسی ئه‌و شارومه‌ندانه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه پێنجی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، ئه‌و پێنج هاووڵاتیه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ئه‌و پێنج شارومه‌نده هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌بووه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی سۆران سوڵتانی، ڕه‌حیم قودره‌تی، هیوا ئه‌حمه‌دی، ئێدریس عه‌لیمحه‌ممه‌دی و محه‌ممه‌د زه‌بیحی له‌به‌رده‌ستدا نییه.