13
به‌پێیڕاپۆرته‌كان،سه‌ره‌ڕایتێپه‌ڕبوونی٤٥ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری هه‌رسینی كرماشان له تاران، هێشتا چاره‌نووسیان دیارنییه.
ئه‌و پێنج هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “نیما مه‌هدی زادگان، حه‌سه‌ن توزنده جانی، مه‌رجان ئه‌رده‌شیر زاده، ئێحسان ڕوسته‌می و ڕامین ڕوسته‌می“، ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری تاران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. ئه‌م پێنج چالاكه مه‌ده‌نییه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌نروستی و ده‌رونیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و پێنج ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.