12
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی “سه‌حه‌ر مه‌میزاده” به توندوتیژیه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئه‌رده‌بێڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ناوبراو له دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێك به بۆنه‌ی پشتیوانی له “توماج ساڵحی” له ناو لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له ئینستاگرام، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. سه‌ره‌ڕای به دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه، هێشتا به‌رپرسانی ده‌زگای ئه‌منی و قه‌زایی كۆماری ئیسلامی وڵامده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نین.