به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و بۆكان به ناوه‌كانی بنیامین ڕه‌حیم پور، ئایدا عه‌موویی و عه‌لی ڕه‌سووڵیان پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ١٢ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، بنیامین ڕحیم پور له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه ڕاگوێزرا. كاتێك بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به‌دواداچوونیان بۆ چاره‌نووسی كردووه، هه‌ڕه‌شه‌ی په‌روه‌نده‌سازی و زه‌وتكردنی مۆبایله‌كانیان لێ كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، عه‌لی ڕه‌سووڵیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه به‌دواداچوونیان بۆ چاره‌نووسی كردووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئایدا عه‌موویی، چالاكی مافی ژنانی خه‌ڵكی سنه ماوه‌ی ١٤ ڕۆژه له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.