ناڕوونی چاره‌نووسی چوار ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌، كامیاران، سنه‌ و مهاباد

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی چوار هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیوانده‌ره‌، سنه‌، كامیاران و مهاباد پاش ڕفاندنیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، “كاوه‌ چووپانی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ له‌ دووكانه‌كه‌ی خۆیدا به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها “زه‌هرا نه‌بی زاده‌” هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد ڕۆژی ٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵه‌ پێنج ساڵانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له‌ شاری ورمێ گوازرایه‌وه‌. ڕۆژی ٢٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی كامیاران و سنه‌ به‌ ناوه‌كانی “حسێن ساعدمووچشی” و “موسته‌فا زاهرزهوور”، به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net